هەرێم نیوز
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، هانى عێراقییه‌كان ده‌دات به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكه‌ن و داوایش له لایه‌نه‌كان ده‌كات له تایفه‌گه‌ریى دوور بكه‌ونه‌وه. زێدان دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بێلایه‌ن ده‌بێت و پارێزگارى له ده‌نگى هاووڵاتیان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له راگه‌ینراوێكدا به گرنگى ده‌زانێت هاووڵاتیان ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان به گۆڕانكارى و چاكسازى هه‌یه به شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان بكه‌ن.
دەشڵێت، هەڵبژاردن شەرعییەت دەداتە دەسەڵات و گرەنتی دەستاودەستکردنى ئاشتییانەى دەکات و رێگری دەکات لە قۆرخکردن و تاکڕەوى، داواش لە هێزە سیاسییەکان و بەربژێران دەکات پابەندبن بە گوتارى نیشتمانى کۆکەرەوە دوور لە هاندانى تائیفى و نەتەوەیی و پێویستى قوڵکردنەوەى گیانى هاوڵاتیبوون و لایەندارى بۆ دەوڵەت.
سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، دەسەڵاتى دادوەرى لە ڕێگەى رۆڵى دیاریکراوى بەگوێرەى دەستوور و یاسا، جەختدەکاتەوە لە پابەندبوونى تەواوى بە بەدیهێنانى بێلایەنى لە چاودێری و پاراستنى دەنگى دەنگدەر، گرەنتى بێگەردى و شەفافیەتى پرۆسەى هەڵبژاردن لە سەرجەم قۆناغەکانیدا بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان.
دووپاتیشدەکاتەوە، دەسەڵاتى دادوەرى وەک پاسەوانى دەستوور و گرەنتى سەروەریی یاسا و پارێزەرى ئیرادەى گەل دەمێنێتەوە.