دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

هەڵوەشاندنەوەی باندەکانی سەر بە حزبی بەعس لە 14 پارێزگای عێراق

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، شانە شاراوەکانی حزبی هەڵوەشاوەی بەعس لەو وڵاتەی دەستگیرکردووە.

دەزگای عێراقی دەڵێت 135 تۆمەتبار دەستگیرکراون، ئەو دەستگیرکردنانە بە پێی یاسای قەدەغەکردنی چالاکییەکانی حزبی بەعس لەو وڵاتە ئەنجام دراون.

تیمەکانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێن "توانیومانە پاشماوەی بانگەشەکارانی حزبی قەدەغەکراوی بەعس هەڵوەشێنینەوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت کە بۆ ماوەی سێ مانگ لە 14 پارێزگای وڵاتدا بەردەوام بووە".

لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە "ئەم باندانە پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە هەیە. ئەم وڵاتانە هەوڵی دووبارە بونیادنانەوەی هەیکەلی ڕووخاوەکەی بەعس و دامەزراندنی گەنجانی عێراقیان لە ژێر ناونیشانی چەواشەکارانە لە سۆشیال میدیادا دەدا".

هەروەها دەڵێن" تیمە هەواڵگرییەکانی عێراق چاودێری چالاکییە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن کە ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای بەعسی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP