دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان: تورکیا بووەتە کلیلی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا

هەرێم نیوز 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا بووەتە کلیلی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و جەختیکردەوە، هیچ هاوکێشەیەکی سیاسی لە سوریا و غەززەوە تا دەگاتە شەڕی ئۆکراین، بەبێ وڵاتەکەی دانامەزرێت.

ئەمڕۆ شەممە 25ی 10ی 2025، ئەردۆغان لە وتارێکیدا وتی: "ئەمڕۆ کاتێک باس لە ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری دەکرێت، یەکەم وڵات کە دێت بە مێشکتدا تورکیایە."

وتیشی: "کاتێک باس لە سۆز، بەزەیی و دادپەروەری دەکرێت، یەکەم شت کە لە زەیندا وێنا دەکرێت، گەلی تورکیایە."

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە: "لە سوریاوە بۆ غەززە، لە کەنداوەوە بۆ ململانێکانی نێوان روسیا و ئۆکراین، هیچ هاوکێشەیەک بەبێ تورکیا دانامەزرێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP