دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن؛ کورسییەکان چۆن دابەش بوون بەسەر لایەنەکاندا؟

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند و پارتی توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، لەگەڵ کۆتاکاندا 33 کورسی بەدەستهێناوە.

کورسییەکان لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە:

بازنەی هەولێر

پارتی دیموکراتی کوردستان: 9 کورسی 

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان: 3

هەڵوێست: 2 کورسی

نەوەی نوێ: یەک کورسی

بازنەی سلێمانی:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 8 کورسی

پارتی دیموکراتی کوردستان: 2 کورسی

هەڵوێست: 3 کورسی

نەوەی نوێ: 2 کورسی

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 2 کورسی

بازنەی کەرکووک: 

یەکێتى نیشتمانیی کوردستان: 4 کورسی

 تەقەدووم: 3 کورسی

 بەرەى تورکمانى: 2 کورسی

  پارتى: 1 کورسی

 عەزم: 1 کورسی

هاوپەیمانیی عەرەبی: 1 کورسی

 بازنەی بەغدا

تەقەدووم: 10 کورسی 

ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 15 کورسی
 
عەزم: 5 کورسی

سادیقوون: 5 کورسی

حقوق: 3 کورسی 

حەسم: 2 کورسی

بازنەی دهۆک

پارتی دیموکراتی کوردستان: 9 کورسی

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 2 کورسی

پارتی توانیویەتی لە موسڵ 5 کورسی بەدەستبهێنێت، لەگەڵ یەک کورسی کۆتادا. هەروەها لە دیالەش کورسییەکی بەدەستهێناوە.

بەگشتی پارتی و كۆتاكانی 33 كورسییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا.

ژمارەی کورسی کۆتاکانی بەمجۆرەیە:

هەولێر 1 کورسی کۆتا
موسڵ 1 کورسی کۆتا
کەرکوک1 کورسی کۆتا
دهۆک 1کورسی کۆتا
واست 1 کورسی کۆتا
بەغداد 1 کورسی کۆتا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP