هەرێم نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەڵامی لێدوانەکانی ئاسۆ مامەندی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی دەداتەوە و دەڵێت: میدیاکانتان ئەوەندەی خەریکی شکاندنی پارتی و کاندیدەکانی پارتی بون ، نیو ئەوەندە خەریکی هوشیارکردنەوەی خەڵک بونایا و کاریان لەسەر مەترسی بەشداری نەکردنی کورد بکردیا دڵنیام خەڵک بەپیادەش رووی لەکەرکوک دەکرد.
دەقی قسەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا:
ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک کاک ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە باسکردنی هۆکاری کەمکردنی کورسی کورد لەکەرکوک باسی لەچەند هۆکارێک کرد کە بەداخەوە وەک هەمیشە ئامانج تەنها چەواشە کردنی خەڵکی کەرکوک و شاردنەوەی راستییەکانە ،بۆ راستکردنەوەی ئەم بابەتە خاڵ بەخاڵ وەڵامتان دەدەمەوە :
یەکەم / کاک ئاسۆ لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکە دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکانی کەمکردنی کورسی کوردو پارتی لەکەرکوک ئەوەیە پارتی دەنگی بەکۆتایی مەسیحی داوە ، منیش لێرەوە تەحدات دەکەم و بەرپرسی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆن لەحزبەکەی خۆتە و سەرۆکی کۆمسیونی عیراقیش بەهەمان شێوە لە یەکێتین فەرموو شریتی دەنگدەرانی کەرکوک بڵاوبکەنەوە بزانم کام دەنگدەری کەرکوک دەنگی بەکۆتایی مەسیحی داوە ، وەئەگەر پارتییەکانی کەرکوک دەنگیان بە کۆتای مەسیحی بدایا دەبو دەنگی پارتی کەم بکات نەک زیادبکات بە نزیکەی ١٠ هەزار دەنگ.
خۆ ئەگەر پارتیش لە شوێنێکی ترەوە و بەدەنگی دهۆک یان هەولیر یان هەرجێگایەک دەنگی بە کۆتایی مەسیحی دابێت ئەوە من سەدجار سوپاسی پارتی دەکەم چونکە کورسی کۆتایی مەسیحی لەژێر دەستی رەیان کلدانی دژە کورد دەرهێناو دژە کوردێک لەناو پەرلەمان کەم دەبێتەوە ، وابزانم هۆکاری نیگەرانییەکانی جەنابیشت ئەوەیە کە رەیان شکستی هێناوە نەک ئەوەی کورسی کورد کەمی کردبێت.
دووەم / کاک ئاسۆ باسی ئەوە دەکات گوایە یەکێکی تر لە هۆکاری نەهاتنەوەی خەڵک بۆ کەرکوک دروست کردنی ئەو قەرەباڵغی یە کە لەسەر رێگای هەولیر دروست بوە ، راستە لەوێ چەند کاژمیریک قەرەباڵغی دروست بو بەڵام دواجار خەڵک هات و رێزەیەکی کەم گەراوە ، بەڵام خۆ خەتی چەمچەماڵ و سلێمانی دانەخرابو فەرموو ئاماری گەراوەکانی ئەو سنورە بخەنە روو بزانە چەند هەزار نەهاتوەتەوە ئەوکات بۆت دەردەکەوێت هۆکارەکە شتێکی ترە نەک قەرەباڵغی.
هۆکاری سەرەکی نەگەرانەوەی خەڵک بەرێژەیەکی زۆر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ماوەی ٤ مانگە ڕەزامەندیمان هێناوە لە بەغداوە زەوی دابەش بکریت بەسەر ئەو خێزانانەی مادەی ١٤٠ یان کردوەو ٨٠٪ ی ئەو خەڵکەش ئەوانەن کە لە هەولێرو سلیمانین و لەسەردەمی بەعس تەرحیل کراون ، بەڵام یەک پارچە زەویتان دابەش نەکرد ، ئەوە ئەگەر پرۆژەیەکی نیشتەجێ بون بوایا دەجار ئیفرازاتان دەکردو تەسلیمی وەبەرهێنەرەکەتان دەکرد چونکە سودی بۆ خۆتان هەبوو.
سێیەم / لەکاتی بانگەشە میدیاکانی ئێوە و بەتایبەتیش ئەوانەی سۆشیال میدیا کەمانگانەکەیان بەشەخسی لەلایەن جەنابتەوە پییان دەدرێت ئەوەندەی خەریکی شکاندنی پارتی و کاندیدەکانی پارتی بون ، نیو ئەوەندە خەریکی هوشیارکردنەوەی خەڵک بونایا و کاریان لەسەر مەترسی بەشداری نەکردنی کورد بکردیا دڵنیام خەڵک بەپیادەش رووی لەکەرکوک دەکرد ، بەتایبەتی ئەو هەموو پارەی لە دژایەتی پارتی و بەتایبەتی من سەرفکرا لەسۆشیال میدیاو بەکرێ گرتنی قەڵەم فرۆش بۆ ئەوەی دەرنەچین لەخەڵکە ڕەشو ڕوتەکەی خۆتان سەرفتان بکردایا کورسییەکی ترتان زیادی دەکرد.
چوارەم / فەرموو جەنابت وەڵامی دەنگدەری کەرکوک بدەوە بزانم خێرە حزبەکەی حلبوسی واتە تەقەدوم لە لەداخستنی وێزگەکان تا رۆژی دواتر بەقودرەتی قادر دەنگەکانیان بەڕێژەی زیاتر لە ٢٠ بیست هەزار دەنگ لەسنوری حەویجە زیادی کردو ئەویش بوە هۆی ئەوەی ئەوان ببنە سێ کورسی لەسەر حسابی کورسی دووەمی پارتی .
پێنجەم / خەڵکی بەشەرەفی کەرکوک و دەوروبەری دڵنیادەکەمەوە پشتیوان بەخودای گەورە بەتەنهاش بین لەناو پەرلەمان ناهێڵین هیچ بڕیارێک لەدژی ئێوە لەپەرلەمان دەربچیت و بەنەفەسی سێ ساڵی ڕابردوو کاردەکەین بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکەو جێ بەجێ کردنی ئەو یاسایانەی لەخولی پێنجەم دەرچون لەگەرانەوەی زەوییەکان و یاساکانی تری ئەم خولە.
شەشەم / کاک ئاسۆ پێم سەیرە ئێوە لەخولی چوار ٦ کورسیتان هەبو ئێستا ژمارەی کورسییەکانتان بوەتە چوار و کەچی خۆیشتان بەبراوە دەزانن
تێبینی / هەرچەندە دەبوو ئەم ڕونکردنەوەیە برایانم لەمەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکوک /گەرمیان ئامادەی بکەن ، بەڵام من وەکو کوڕە کەرکوکییەک و نوێنەرێکی شارەکە وەڵامم داوەتەوە نەک وەک ئەرکی حزبیم کە لە سنووری پارێزگای بەغداو خانەقینە .