دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە چەمچەماڵ دواخران

هەرێم نیوز 

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، پەروەردەی سلێمانی راسپاردووە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە..

بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەکانیان ، وەزارەتمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپاردووە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦. 
سامان سیوەیلی 
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ١٢ ی ٢٠٢٥



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP