هەرێم نیوز
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، لە پاش سه‌ردانی ڕ‌اگیراوانی ڕووداوه‌كانی شاره‌دێی خه‌بات و گوندی لاجانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان، ڕایگەیاند كه نێچیروان هه‌ركی به‌رپرسی كۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتوویەتی كه به‌ئازادانه ووته‌ی لێ وه‌رگیراوه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، "دوای تۆمار كردنی سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ڕاگیراوان له‌كه‌یسی رووداوه‌كانی شاره‌دێی خه‌بات و گوندی لاجان كه داوایان كردبوو ده‌سته به‌دوا داچون بكات بۆ كه‌یسه‌كانیان. ڕۆژی 10/12 شاندێكی باڵای ده‌سته به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆره مونا یاقۆ سه‌رۆكی ده‌سته و تاڤگه عمر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسا‌و پاراستنی مافی مرۆڤ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆریان كرد له شاری هه‌ولێر".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سه‌ردانه‌كه بۆ به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی ڕاگیراوان بوو، له‌نزیكه‌وه چاویان به ڕاگیراوان (ن.ع.م) و (ك.س.ع) و (غ.ص.د) كه‌وت و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردن له‌باره‌ی شوێنی مانه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵیان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "راگیراوان ئاماژه‌یان به‌وه داوه‌كه مامه‌ڵه‌یان باشه و تووشی هیچ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك نه‌بوونه‌ته‌وه‌و ره‌وشی ته‌ندروستیان باشه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌باره‌ت دانپێدانی (ن.ع.م) تیمی ده‌سته پرسیاری لێ‌كرد ئایا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دانپێدانت كردووه، وتی نه‌خێر ئێمه ڕووبه‌ڕووی هیچ ئه‌شكه‌نجه و فشارێك نه‌بووینه‌ته‌وه و به‌ئازادانه ووته‌مان لێ وه‌رگیراوه".
دەستەکە دەشڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دواداچوون و چاودێریكردنی كه‌یسه‌كه و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین".