هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، هەرێم بەگشتیی لەژێر ناسەقامگیریی لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست دەمێنێتەوە.
هەروەها ڕاشیگهیاندوه، "پێشبینی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ دەکرێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە سنوریەکانی باکورو باکوری ڕۆژهەڵات، بهڵام سبەینێ هەینی کاریگەریی شەپۆلی دابارینەکە ڕوو لەکەمبونەوە دەکات، بەڵام پلەکانی گەرما گۆرانکاریی بەرچاویان بەسەر نایەت".
لهلایهكى دیكهوه سهرچاوهكانى كهشناسى باس لهوهدهكهن، ناوەڕاستی ئەم مانگە بەدیاریکراوی ڕۆژانی 17و 18 بەهەمانشێوە شەپۆلێکی دیکەی باران ڕوو لەناوچەکە دەکات، ئەو شەپۆلە کاریگەرییەکانی بەجۆرێک دەبن، پلەکانی گەرما بەئاستێکی بەرچاو دادەبەزنو ئەگەری بەفربارین لەسەنتەری شارەکانیش هەیە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئامارەکانی ڕێژەی دابارین دڵخۆشکەرن، لەزۆربەی ناوچەکان بەراورد بەمکاتانە ڕێژەی باران زۆر زیاترەو ئەمەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەزیادکردنی ڕێژەی ئاوی گلدراوەو ئاوی ژێر زەوی.