هەرێم نیوز
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ڕایگەیاند: هەشت بیری نوێی نەوتیان لە هەرێمی كوردستان دۆزیووەتەوە و ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە زیاد دەكەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نەرویجی رایگەیاند، تا ساڵی ٢٠٢٦ هەشت بیری نوێی نەوت هەڵدەکۆڵن و بەرهەمهێنان بە رێژەی ٪٢٥ زیاد دەكەن و دەیگەیەننە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
باسی لەوەشکرد، سەرەڕای وەستانی کارە نوێیەکانی هەڵكەندنی بیرە نەوتەکان دوای داخستنی بۆریی هەناردەکردن لە ساڵی ٢٠٢٣ و کەمبوونەوەی داهات، بەڵام هێشتا رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.