هەرێم نیوز
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سیروان ساڵح، کەشناس ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست لە ئێوارەی سبەینێ هەینییەوە تاوەکو بەرەبەیانی یەکشەممە ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە.
دەشڵێت لە ناوچە شاخاویەکانی بەرزتر لە 1800 مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە.
باسی لەوە کردووە لە ناوچەکانی گەرمیان بارانبارین بەزۆری درەنگانێکی ئێوارەی سبەی هەینی یان شەوی هەینی لەسەر شەممە بەشێوەی لاواز و ناوبەناو دەستپێدەکات لە ڕۆژی شەممە زیاتر دەبێت و ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت.
لە ناوچە کوێستانییەکان سبەی بەزۆریش ئێوارە ناوبەناو بارانبارین دەستپێدەکات و ڕۆژی یەکشەمە کۆتایی دێت.
پێشبینی بڕی بارانبارین بەم شێوەیەیە :
پارێزگای هەڵەبجە ( 8 تا 12 ملم )
پارێزگای سلێمانی ( 10 تا 18 ملم )
ئیدارەی ڕاپەڕین ( 10 تا 20 ملم )
پارێزگای هەولێر ( 8 تا 15 ملم )
ئیدارەی سۆران ( 12 تا 25 ملم )
پارێزگای دهۆک ( 15 تا 20 ملم )
ئیدارەی زاخۆ ( 15 تا 20 ملم )