دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

دادگاى فیدراڵ ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى پەسەند کرد

هەرێم نیوز

کەمێک پێش ئێستا دادگاى فیدراڵ ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقی پەسەند کرد، بڕیارە دواتر سەرۆککۆمار ڕابسپێردرێت بۆ ئەوەى داواى لە پەرلەمانى نوێ بکات یەکەمین کۆبوونەوەى خۆى ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای فیدراڵی ئەنجامی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسند كرد، ئەوەیش دوای ناردنی ئەنجامەكان لە هەفتەی رابردوو بۆ ئەو دادگایە.

شیعە و سوونە چەند کاندێکیان ئامادەیە بۆ ئەوەى ڕاستەوخۆى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکوەزیران پڕبکەنەوە

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو بە فەرمی ئەنجامەكان ئاراستەی دادگا كرا، بەمەیش دەبێت لە ماوەی یاسایی دیاریكراودا دەست بكرێت بە رێكارەكان و كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە چوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP