هەرێم نیوز
بەرهەم ساڵح، سیاسەتمەداری کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، لە لایەن سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک کۆمسیاری باڵای UNHCR هەڵبژێردرا.
ئەم دەستنیشانکردنە لە کێبڕکێی نێوان 20 کەسایەتی گەورەی جیهان بوو.
پۆستی کۆمسیاری باڵا دووەم گرنگترین پۆستە لە UN، و ئەمەش یەکەمین جارە لە ماوەی 75 ساڵی ڕابردوودا کە کەسایەتییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم ئەرکە باڵایە وەربگرێت، کە پێشتر ئەنتۆنیۆ گۆتێریس بەڕێوەی بردووە.
بڕیارە بەم زووانە د. بەرهەم ساڵح دەست بە کارەکانی بکات.