هەرێم نیوز
مارک ساڤایا، نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی، "کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ جۆ ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی کرد، ئاماژەی بەوەشدا، جارێکی دیکە عێراق مەزن دەکەینەوە.
لای خۆیەوە، جۆو ویلسۆن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا کەلەپشکی کۆمارییەکانە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، خۆشحاڵە بە میوانداریکردنی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق، کۆبوونەوەی نێوانیان دەربارەی دۆخی عێراق بە گرنگ وەسف کرد.
جۆو ویڵسن ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ نێردەی تایبەت بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ عێراق و ڕزگارکردنی لە دەستی ئێران، دەشڵێت، "کەسێک لە ساڤایا شایستەتر نییە کار لەسەر ئەم بابەتە بکات بۆ سەرۆک ترەمپ."
جۆو ویلسۆن، لە پۆستەکەی 'ئێکس'دا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نێردەی ترەمپ بڵاوکردەوە، کە ئاڵای عێراقی بەدەستەوەیە، ئاڵای ئەمەریکا لە پشتیانەوە و ئاڵای نوێی سووریاش لە تەنیشتیەوە.