دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاژانسی فرانس: ئەنجامدەری هێرشەكەی تەدمور سەربە ئاسایشی گشتی سوریا بووە

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئه‌و کەسەی دوێنێ لەنزیک تەدمور هێرشیکردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و سوریا ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی سوریا بوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردوه‌، "بڕیاربو ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە کارەکەی دوربخرێته‌وه‌، لەبەرئەوەی خاوەنی بیری توندڕۆیی ئیسلامی بوە".

ئاژانسی فرانس لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی سوریاوە بڵاویكردەوە: ئەنجامدەری ئەو هێرشەی کە هێزێكی سەربازی هاوبەشی لە ناوەڕاستی سوریا کردە ئامانج، ئەندامی ئاسایشی گشتی سوریا بووە، دوای هێرشەکە دەسەڵاتداران زیاتر لە (11) ئەندامی ئەو دەزگایەشیان دەستبەسەرکردووەو رەوانەی لێکۆڵینەوەیان کردوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەنجامدەری هێرشەکەی تەدمور زیاتر لە دە مانگە ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سوریا بووە، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ تەدمور لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکە لە چەند شارێکدا کاری کردووە.

دوێنێ شه‌ممه‌ کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی سوریا و هێزێکی ئەمریکی لەکاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە شاری تەدموری ناوەڕاستی سوریا هێرشیانكرایە سەر و بەوتەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن)، لە هێرشەكەدا دو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP