دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕی ئەو هاوکارییانەی کە بۆچەمچەماڵ کۆکراونەتەوە ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز 

لیژنەی بوژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، کاری خەمڵاندنی زیانەکانی لافاو تەواوبووە و بڕی هاوکارییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ٨ ملیار دینار و ٣٦٠ ملیۆن دینار. زیانلێکەوتووان پارەکانیان بە کاش وەردەگرن.

لیژنەی بوژانەوەی قەزای چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، کە کاری خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆتایی هاتووە و رێکارەکانی قەرەبووکردنەوە ماوە.

لیژنەکە بڕی ئەو هاوکارییانەی کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە کۆکراوەتەوە، ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە بڕەکە گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دینار و ٣٦٠ ملیۆن دینار.

سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی قەرەبووەکە، لیژنەکە روونیکردەوە کە زیانلێکەوتووان لە رێگەی چەکێکەوە پارەکانیان بە شێوەی کاش وەردەگرن.

قەرەبووی پێشینە بۆ ماڵەکان دەبێت، پاشان ئۆتۆمبێلەکان و دواتر شوێنە بازرگانییەکان.

لیژنەکە جەختیکردەوە کە قەرەبووەکە بە شێوەیەک دەبێت کە زیانلێکەوتووان بتوانن بە زیادەوە ئەو کەلوپەلانەیان بکڕنەوە کە زیانیان پێگەیشتووە و سوود لە قەرەبووەکە وەربگرنەوە.

حکومەت لە دوای کارەساتی لافاوەکەدا، بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی خێرا و دادپەروەرانەی دا، بەڵام پرۆسەکە بەهۆی دواکەوتن و رێکارە کارگێڕییەکانەوە، هێشتا بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە و بارگرانی لەسەر زیانلێکەوتووان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP