دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: ئەمریکا لە هێرشەکەی کۆرمۆر بێدەنگ نابێت

هەرێم نیوز

هۆشیار زێباری رایگەیاند، هێرشبەرانی کۆرمۆر ئاشکرا بوون، ئەمریکا لە هێرشەکەی کۆرمۆر بێدەنگ نابێت. 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت:  تەواوى زانیاری و بەڵگەكانمان داوە بە بەغداد لەبارەی ئەو لایەنەی كێڵگەی كۆرمۆری بۆردومان كرد، تەنانەت ژمارەی دۆرنەكانیش، یەكێك لەو درۆنانەی كەتووەتە خوارەوە (سیریەڵ نەمبەر) هەبووەو دەزانرێت كام گروپە ئەو درۆنەی هەیە.

هۆشیار زێباری لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الشرقیە نیوز" رایگەیاند، ئەوەی هێرشەكەی ئەنجامداوە گروپێكی چەكدارە لە كەركوك و ناوچەكە دیاریكراوەو دووزخورماتووەو دەزانرێت كام گروپە لەوناچەیەیە.

ئاشكراشیكرد، لەنێوان گروپە چەكدارەكاندا رۆڵ دابەشكردن هەیە، هەر جارە لایەنێكیان هێرشەكە ئەنجام دەدات، ئەمجارە بەو گروپە سپێردراوە كە لەو ناوچەیە بووەو ناوخۆیيە نەك دەرەكی، نە ئیسرائیل بووەو نە توركیاو نە ئێران، گروپە چەكدارەكان بوون و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە مۆڵەتیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە هەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت، ئەوان كێڵگەیەكیان كردووەتە ئامانج كە بە بەهای (500) ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی ئەمریكی تیادایە، ئەمریكا نایەڵێت هەروا تێپەڕێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP