هەرێم نیوز
دوای ئەوەی شەڕو پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بەحکومەتی کاتیی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەلەب روویدا، دواجار حکومەتی دیمەشق ئاگربەستی راگەیاند و شەڕی دژی هەسەدە راگرت.
هاوکات فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، فەرمانیان بە هێزەکانیان کردووە وەڵامدانەوەی هێرشی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق رابگرن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رێنماییمان داوەتە هێزەکانمان بۆ راگرتنی وەڵامدانەوەی هێرشی گروپەکانی حکومەتی دیمەشق، وەک پابەندبوونێک بەو گفتوگۆیانەی کە بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە لە ئارادان.
ناوەندی راگەیاندنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی گروپە چەکدارەکانی حکومەتی سوریا ژمارەی بریندارەکان بۆ 17 هاوڵاتی مەدەنی بەرزبووەتەوە.