دواین هەواڵ

عێراق‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشداری لە چوونە ناو سوپای بێگانە دەدرێتە عێراقییەکان

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی فیدڕاڵی کۆبووەوە و ڕایدەگەیەنێت، یاسای سزادانی عێراقی، سزای زیندانیکردن بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت کە بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی عێراق، پەیوەندی بە سوپای وڵاتێکی دیکەوە بکات.

ئەمڕۆ فایەق  زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوریی عێراق پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و لیژنەی ڕاسپێردراوی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی دامەزراندن و بەشداریکردنی عێراقییەکان لە شەڕی ئۆکرایندا.

لای خۆیەوە فایەق زەیدان ڕایگەیاند: بەشدارییکردنی هەر عێراقییەک لە شەڕی ئۆکرایندا تاوانە و سزاکەشی زیندانیکردن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بە تاواندانانی بەشداریی شەڕی ئۆکراین تەنها بۆ ئەو شەڕە نییە، بەڵکو بەپێی یاسای سزادانی عێراقییە کە سزای هەرکەسێک بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق بچێتە ناو سوپا یاخود گروپی چەکداری هەر وڵاتێکی دیکە و بەشداری شەڕ بکات ئەوا سزاکەی زیندانیکردن دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە ژمارەیەک هاووڵاتی عێراق کە بەشێکیان وەک خۆیان دەڵێن "هەڵخەڵەتێنراون"، بەڕێگای جیاواز و بەبێ ویستی خۆیان خراونەتە ناو سوپای ڕووسیا بۆ شەڕ دژی بە سوپای ئۆکرانیا، براونەتە هێڵی پێشەوەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP