هەرێم نیوز
پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا؛ بڕیارماندا ڕۆژانی سبەی 20 و، دوسبەی 21 ئەم مانگە، لە هەمو خوێندنگاو ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، دەوام ڕابگیرێت
ئەمڕۆ دووشەممە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی گشتییدا، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە دوو رۆژە کە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، 20 و 21 کانوونی دووەم دەگرێتەوە.