دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگربەست شکێندرا؛ شەڕ لە دەوروبەری زیندانی داعش دەستی پێ کردەوە

هەرێم نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هێزەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشیان کردووەتەوە سەر ڕەققە و مەترسیی لەسەر زیندانی داعش دروست بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ١ی ٢٠٢٦، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سەرەڕای ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ، "گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان لە عەین عیسا، شەدادێ و ڕەققە."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا شەڕێکی سەخت لە دەوروبەری زیندانی "ئەقتا" لە ڕەققە بەردەوامە کە چەکدارانی داعشی تێدایە و هەسەدە ئەمە بە "پەرەسەندنێکی یەکجار مەترسیدار" وەسف دەکات.

هەسەدە هۆشداری دەدات کە ئاستی هەڕەشەکان زیادی کردووە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی زیندانەکە دەدرێت، ئەمەش "سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و ڕێگە بۆ گەڕانەوەی تیرۆر خۆش دەکات."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP