دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشیار زێباری هۆشداری دەدات: کێبڕکێی سەرۆکایەتییەکان یەکلایی نەبووەتەوە و چاوەڕوانی سوپرایز بن

هەرێم نیوز

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، پەیامێکی گرنگی لەسەر ئایندەی سیاسیی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هێشتا دۆخەکە لەبەردەم ئەگەری کراوەدایە و هیچ شتێک بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە.

زێباری لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەرچەندە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نووری مالیکی-یان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری کردووە و کاتی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەستنیشان کراوە، بەڵام ئەمە بە واتای کۆتایی قەیرانەکان نایەت. وتیشی: "ڕۆژانی داهاتوو پڕ دەبن لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو، بۆیە دەبێت هەوڵەکان بۆ چارەسەری دوو هێندە بکرێن."

بڕیارە سبەی سێشەممە (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە. گرنگترین خاڵەکانی ئەم دانیشتنە بریتین لە:
• گرێ کوێرەی نیساب: دانیشتنەکە پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان (٢٢٠ پەرلەمانتار) هەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی یاسایی تەواو بێت.

• ژمارەی کاندیدەکان: ١٩ بەربژێر کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، کە بەپێی عورفی سیاسی پشکی کوردە.

• شێوازی دەنگدان: پڕۆسەکە بە شێوەی دەنگدانی نهێنی و ڕاستەوخۆ دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP