هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، یازدە ساڵ بەسەر تێکشاندنی ئەفسانەی تیرۆریستانی داعش لە شاری کۆبانێ تێدەپەڕێت. بەم بۆنەیەوە بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە پیرۆزیی ئەو سەرکەوتنە و یەکڕیزیی هێزە کوردییەکان کردەوە.
بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش."
بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو داستانە تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو:
• مێژووی گەلی کورد: سەركەوتنێكی گەورە بوو کە لە مێژووی گەلی كورددا تۆمار كرا.
• سەرکەوتنی گشتگیر: ئەو سەرکەوتنە هی هەموو گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تارییکیدا.
لە ساڵی ٢٠١٤دا، کاتێک داعش هێرشێکی فراوانی کردە سەر کۆبانێ، بە فەرمانی بارزانی و دوای ڕەزامەندیی پەرلەمانی کوردستان، هێزێکی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە ڕێگەی خاکی تورکیاوە گەیشتنە کۆبانێ. ئەو هاوکاری و یەکگرتووییەی نێوان پێشمەرگە و شەڕڤانان بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی کە تێیدا بۆ یەکەمجار داعش لە شارێکی گەورەدا تووشی شکستی یەکجاری بوو.