دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/02/2026

عێراق؛ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی قەدەغە کرا

هەرێم نیوز 

عێراق ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیی قەدەغەکرد و بڕیارەکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیی دا و بڕیارەکەش پەیوەندییدارە بە هەرێمی کوردستان و پرسی جیاوازیی گومرگیی.

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراق بەهۆی جیاوازیی گومرگیی لەنێوان هەرێمی کوردستان وعێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی کوردستان لەناو شارەکانی عێراق قەدەغە بکات. 

هەر هاوڵاتیک دانیشتووی شارەکانی عێراق بێت و ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هەرێمی کوردستان بکڕێت دەبێت، گومرگی ئۆتۆمبێلەکە بدات بەحکومەتی عێراق کە نزیکەی هەزار دۆلارە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک و بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە ژمارەکراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP