دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی هەرێمی کوردستان یانزە ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆزەوە یانزە ڕۆژ پشووی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگاکاندا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی پشووەکانی مانگی ئاداری بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتییان ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سبەینێ پێنجشەممەوە پشووەکانی جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان بە فەرمی دەست پێدەکەن.

پشووەکە لە نۆزدەی ئادارەوە دەست پێدەکات و تاوەکوو بیست و نۆی هەمان مانگ لە تەواوی فەرمانگەکانی حکومەتدا بەردەوام دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ماوەی ئەم پشووە درێژەدا فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان داناخرێن.

دەوامی ئەو فەرمانگە خزمەتگوزارییانەش تەنیا بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکاری پێویستی هاووڵاتییان بە شێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP