هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کشاندنەوەی نووسراوێکی تایبەت بە پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل (OPVI)ـی دەرکرد و ڕایگەیاند، کاری پێ ناکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی 2ی 2026، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕایگەیاند: "بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، نووسراوەکەی (OPVI) سەحب کرایەوە و کاری پێ ناکرێت."
سەرباری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، هێمن میرانی جەختی لە گرنگیی سەلامەتی کردووەتەوە و دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەشدا بۆ سەلامەتیی خۆمان پێویست وایە ساڵانە و بەردەوام پشکنینی توندوتۆڵی بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان بکەین."