دواین هەواڵ

وەرزش‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

؛ پڕۆژەی سوپەرلیگ کۆتایی هات؛ "پێرێز و یوێفا ئاشت بوونەوە"

هەرێم نیوز

دوای پێنج ساڵ لە ململانێ، فلۆرێنتینۆ پێرێز کۆتایی بە خەونەکەی هێنا و لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) ڕێککەوت کە پڕۆژەی سوپەرلیگ بەیەکجاری هەڵبوەشێننەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 11ی 2ی 2026، ماڵپەڕی فەرمیی یوێفا و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو یانەکانی ئەوروپا بڕیاریان داوە کۆتایی بە پڕۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا بهێنن و چیتر کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە نەکرێت. 

پڕۆژەکە کە لە ساڵی 2021 لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕاگەیەندرا، ئامانج لێی دەستکەوتنی "پارەی خەیاڵی" بوو بۆ یانەکان بە پاساوی ئەوەی یوێفا دادپەروەر نییە لە دابەشکردنی داهاتەکان، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توندی یوێفا و فیفا بووەوە.

سەرەتا 12 یانەی گەورەی وەک (بەرشەلۆنە، چێڵسی، یۆڤانتۆس و مانچێستەر یونایتد) پشتیوانییان لێ کرد، بەڵام دواتر سەرجەمیان پاشەکشەیان کرد و دواجار بە ڕێککەوتنی ڕیاڵ مەدرید و یوێفا، پڕۆژەکە بە فەرمی کۆتایی هات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP