هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری جنێڤ لە سویسرا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی "دادپەروەرانە" لەگەڵ ئەمریکا نیشان دا.
عێراقچی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: من ئێستا لە جنێڤم بە بیرۆکەی پراکتیکییەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و دادگەر. ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دەستپێکردنی دانوستانە دیپلۆماسییەکان دێت لەگەڵ ئەمریکا کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەستپێبکات.
هەروەها عەباس عێراقچی وتی: ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە، ڕادەستبوونە بە هەڕەشەکان. بەمەش تاران پەیامی ئەوە دەدات کە سەرەڕای ئامادەیی بۆ ڕێککەوتن، بەڵام لەژێر فشاری هەڕەشەدا سازش لەسەر بنەما سەرەکییەکانی ناکات.