دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

پوتین ١٠ ڕۆژە دیار نییە؛ گومان لە تێكچوونی تەندروستیی سەرۆكی رووسیا دەکرێت

هەرێم نیوز

دیارنەمانی ڤلادیمێر پوتین بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، گومانێکی زۆری لە میدیاکانی جیهان دروست کردووە و باس لە تێکچوونی باری تەندروستیی سەرۆکی ڕووسیا دەکرێت، لە کاتێکدا کرێملین هەوڵ دەدات لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کۆنەوە بێدەنگی بشکێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٦، میدیاکانی ڕووسیا و جیهان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤلادیمێر پوتین لە میدیاکاندا دەرنەکەوتووە و هیچ چالاکییەکی نوێی نەبووە. هەرچەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی پوتین بڵاو کرانەوە کە تێیدا چاوی بە چەند بەرپرسێک دەکەوێت، بەڵام چاودێران دەڵێن ئەو گرتانە کۆنن و هی ئێستا نین.

پێشتریش چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی تێکچوونی باری تەندروستی پوتین بڵاوکرابوونەوە، وەک لەرزینی دەست، تێکچوونی ڕووخسار و هەنگاوەکانی. لەو بارەیەوە کیر جایلز، لێکۆڵەر لە کاروباری ڕووسیا لە دامەزراوەی چاتام هاوس وتی: ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە دۆخی تەندروستیی پوتین باش نییە، بەڵام ئەم بابەتە لەناو کرێملین بە نهێنییەکی گەورە هێڵدراوەتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە پوتین بۆ ماوەیەک ون دەبێت؛ پێشتریش گوتراوە کە سەرۆکی ڕووسیا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە یان پارکنۆس بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP