دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت , لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت . 

پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی 
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

بۆ ڕۆژی شەممەش؛ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ  هەوری تەواو، لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات. سەرەتا کەمێک نمەباران دەبێت پاشان کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم  باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت.

پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر 17 پلەی سیلیزی 
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP