دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دەزگای هەواڵگریی عێراق: ئەفسەرێکمان لە ئەنجامی هێرشێکی "گرووپە لەیاسادەرچووەکان" کوژرا

هەرێم نیوز

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بارەگای سەرەکیی دەزگاکە لە بەغدا ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەتەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکیان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی بەیاننامەکە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ، دەوروبەری بارەگای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لە بەغدا کەوتووەتە بەر هێرشێکی "تیرۆریستی" کە لەلایەن "گرووپە لەیاسادەرچووەکانەوە" ئەنجام دراوە. دەزگاکە جەختی کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە "هەوڵێکی بێهودەن" بۆ پەکخستنی ڕۆڵی پیشەیی دەزگای هەواڵگری لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتدا.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەم کارە تیرۆریستییانە تەنها ئیرادەمان پتەوتر دەکەن. ئێمە بەردەوام دەبین لە شوێنکەوتنی ئەنجامدەران و بەرپرسانی ئەم هێرشە تا ئەو کاتەی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگا دەکرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP