هەرێم نیوز
محەمەد باقر قالیباف دەنگۆی بوونی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ واشینگتنی رەتکردەوە. رایگەیاند کە هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئەم جۆرە هەواڵانە "هەواڵی ساختە"ن و تەنها بۆ یاریپێکردن بە بازاڕە دارایی و نەوتییەکان و راکردن لەو زۆنگاوە بڵاو دەکرێنەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل تێیدا گیریان خواردووە.
وتیشی، گەلی ئێران خوازیاری "تەمبێکردنی تەواوەتی و پەشیمانکەرەوەی دەستدرێژیکارانن" و هەموو بەرپرسانی وڵات لە پشت رێبەر و گەلەکەیان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە راوەستاون.