دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا: هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی قبوڵکراو نییە

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردووی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان جێبەجێ بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشێکی "تیرۆریستی" بە درۆن کراوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گوندی "زەرگەزەوی" سەر بە پارێزگای هەولێر. بەهۆی هێرشەکەوە دوو هاوسەر گیانیان لەدەستداوە و شەهید بوون.

نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو دوو هاوسەرە کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە دڵەوە هاوسۆز و هاوخەمییانە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە "بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و بە تەواوی ڕەتکراوەن". هەروەها داوای لە حکومەتی عێراق کردووە:
• ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی لە ڕێگریکردن لەم تاوانانە جێبەجێ بکات.
• ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی سڤیل و بێتاوانی هەرێمی کوردستان.
ئەم پەیامەی سەرۆکایەتی هەرێم لە کاتێکدایە کە گرژییە ئەمنییەکان و هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادیان کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP