هەرێم نیوز
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ تەنیا کەسە کە ئاگاداری بڕیاری کۆتایی خۆیەتی سەبارەت بە ئێران.
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دابوو ئەگەر تاران نەگاتە ڕێککەوتن، "شارستانیەتێکی تەواو لەنێو دەچێت".
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و هەروەها ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی دانوستانەکان لەلایەن ئێرانەوە، وتی: "ڕژێمی ئێران تا کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەرفەتی هەیە بڕیار بدات و لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بگاتە ڕێککەوتن."
جەختی کردەوە: "تەنیا سەرۆک دەزانێت دۆخەکە لە چ قۆناغێکدایە و چی بڕیارێک دەدات."