دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

دانوستانەکان لە لێواری تەقینەوەدا؛ تاران سوورە لەسەر هێڵە سوورەکانی

هەرێم نیوز

بەپێی ڕاپۆرتەکانی پەیامنێرانی الجزيرة و Axios، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پاکستان بۆ ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی جەنگ گەیشتوونەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و نادیار.

گرنگترین خاڵەکانی ڕاپۆرتەکە:
• شکستی هەوڵەکانی ئیسلام‌ئاباد: وەفدی پاکستان تا ئێوارەی دوێنێ شەممە (٢٩ی خاکەلێوە) لە تاران بوون بۆ وەرگرتنی وەڵامێکی ڕوون بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا، بەڵام فەزای گفتوگۆکان "دوور بووە لە گەشبینی".

• پێداگری لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم: تاران هێشتا سوورە لەسەر هێڵە سوورەکانی، بەتایبەت پاراستنی پاشکەوتی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی بەرز. پەیامنێری ئاکسیۆس ئەمەی وەک "سێیەمین هەڵەی ستراتیژیی ئێران لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا" وەسف کردووە.
• گرێکوێرەی گەرووی هورمز: چارەنووسی گەرووەکە بەستراوەتەوە بە بڕیاری واشنتۆن بۆ لادانی گەمارۆ دەریاییەکان. پاکستان هەوڵ دەدات بیانویەک بۆ ڕرزگاربوون لە دەستپێکردنەوەی شەڕ بدۆزێتەوە.

• پەیامی قائانی لە بەغدا: سەردانی ڕانەگەیەندراوی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس بۆ بەغدا و دەستوەردان لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، پەیامێکی ڕوونی تارانە بۆ واشنتۆن کە: "جەنگ سیاسەتی ناوچەیی ئێران ناگۆڕێت و لە نفووزی خۆی لە عێراق پاشەکشە ناکات."

• لوبنان وەک مەرج: پێداگریی زۆر هەیە کە دۆسیەی ئاگربەستی لوبنانیش بەستراوەتەوە بە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە.

ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە خەریکە کۆتایی دێت. هەموو چاوەکان لەسەر هەنگاوی داهاتووی واشنتۆنە؛ ئایا ترەمپ فەرمانی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دەدات یان دەرگایەکی تر بۆ دیپلۆماسی دەکرێتەوە؟



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP