هەرێم نیوز
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ ئەو سەردانەی کە بڕیار بوو لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ ئەمریکا ئەنجامی بدات، بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 7ـی 2026، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری سەرەکیی دواخستنی ئەم سەردانە، گۆڕانکارییە لە وادەی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی پرسەی سێناتۆر لیندزی گراهام.
پێشتر چاوەڕوان دەکرا نەتانیاهۆ لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی واشنتۆن بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببێتەوە.
ئەم سەردانە لە کاتێکدا پلانی بۆ دانرابوو کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە هەڵکشاندایە و هاوکات دانوستانەکانی ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیریی ئەمریکا بەردەوامە. تاوەکو ئێستا وادەیەکی نوێ بۆ سەردانەکەی نەتانیاهۆ دیاری نەکراوە.