دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی بۆ 729 پلەداری وەزارەتی ناوخۆ واژۆ کرد

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ٧٢٩ پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 7ـی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، دەرکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دێت، دوای ئەوەی هەموو ئەو پلەدارانە ماوەی یاسایی خۆیان تەواو کردووە و ڕێکاری پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گیراوەتە بەر.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە لە ئیمڕۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP