دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕووسیا لە دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستە سێ ڕۆژەکە هێرشە چڕەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتە سێ ڕۆژەکەی ڤلادیمێر پوتین، هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا بە چڕی دەستپێکردووەتەوە.

ئامانجی هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکان
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: "هێزەکانمان دەستیان بە هێرشە ئاسمانییەکانیان کردووەتەوە و چەندین دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگری، ناوەندی لۆجستی و دابەشکردنی کەلوپەلی سەربازییان لە کیێڤی پایتەخت و دەوروبەری کردووەتە ئامانج."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشە چڕەکانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی چەکی پێشکەوتووی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مەودا درێژەوە ئەنجام دراون. لە هێرشەکاندا بنکەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی درۆن و مووشەک، هەروەها کەشتییەکی بارکردنی سووتەمەنیی تایبەت بە سوپای ئۆکرانیا کراونەتە ئامانج.

پاشخانی ئاگربەستە کاتییەکەی کیێڤ
دەستپێکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دوای کۆتاییهاتنی ئەو ئاگربەستە سێ ڕۆژەییە دێت کە پێشتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کیێڤی پایتەخت ڕایگەیاندبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP