هەرێم نیوز
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە هەرێمی کوردستان داناخرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی 9ـی 2026، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆڕەک تیلیکۆم یەکەمین کۆمپانیای هەرێمی کوردستانە کە دامەزراوە و لە کارەکانی لە کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لە پێش هەموو شتێکەوەیە لای وەزارەتەکەیان، بەو هۆیەوە کۆڕەک تیلیکۆم لە هەرێمی کوردستان داناخرێت.