دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی لە زانکۆ تایبەتەکان بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن و خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 18ـی 9ـی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ئاڕاستەی گشت ناوەندەکانی خوێندن کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست.

ئاماژەی بەوەش کراوە، لە ڕۆژی دەرچوونی گشتاندنەکەوە پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکاران دەکات لە کاتی سەردانیکردنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکاندا، بە وردی مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن بخوێننەوە بەرلە پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP