دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامی وەرگرتن لە زانکۆکان ڕادەگەیەنرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕۆژی یەکشەممە، 4ـی 10ـی 2026، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 ڕادەگەیەنرێن.

ئاماژەی بەوەش کراوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان،، ڕاستەوخۆ دەست بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە وەرگیراوان لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بپێوێن، هاوکات زانکۆکانی هەرێم ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی نوێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP