دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

شاخەوان عەبدوڵا: "بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیرکراوە”

هەرێم نیوز

شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوامن و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە پشکی هەرێم دەبێت بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی بە ڕێژەی ١٤,١٤٪ وەک شایستەی خۆی بنووسرێت.

پێشکەوتنی گفتوگۆکانی بودجەی ٢٠٢٧
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧ گفتوگۆی زۆر باشیان لەسەر کراوە و بەشێکی زۆریان لەناو ڕەشنووسی بودجەدا شوێنیان بۆ کراوەتەوە، ئەوەشی ماوەتەوە دیاریکردنی پشکی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستانە، کە لای ئێمە زۆر گرنگە بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی عێراق بێت کە بەغدا خۆی ئەنجامی داوە و پێویستە پشکی هەرێم لانی کەم ١٤,١٤٪ بێت.

خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا
شاخەوان عەبدوڵا وتیشی، لە ئێستادا خاڵی سەرەکیی نالێکتێگەیشتن و گفتوگۆکان لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا، دیاریکردنی ئاستی ئەو پشکەیە؛ بەغدا هەوڵ دەدات پشکی هەرێم کەمتر بێت لەوەی داوای دەکەین و دەیانەوێت ڕێژەی ١٢,٦٧٪ جێگیر بکەن، ئەمەش بووەتە خاڵی سەرەکیی ناکۆکی و گفتوگۆکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP