دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگادارییەک بۆ شوفێران؛ بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی هاتوچۆی هەولێر گواسترایەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، شوێنی بەشی کامێرا و سەرپێچییەکان لە شەقامی ١٠٠ مەترییەوە گواستراوەتەوە بۆ ناو باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتریی خێرا.

گوێستنەوەی بەشی کامێرا و سەرپێچییەکان
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی کردەوە: شوێنی "بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی" کە پێشتر لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری بوو بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، گواستراوەتەوە بۆ ناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.

شوێنی نوێی ڕاییکردنی مامەڵەکان
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەیان لەو بەشەدا هەیە، لەمەودوا بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان دەتوانن لە ناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتریی خێرا، ڕێگای بەحرکە، سەردانی بەشی ناوبراو بکەن.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP