دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی؛ ئاهەنگی دەرچووانی خولی ٣١ی زانکۆی دهۆک بەڕێوە دەچێت

هەرێم نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی ٣١ی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە زانکۆی دهۆک بەڕێوە دەچێت.

شوێن و کاتی کۆبوونەوەی دەرچووان
ئاهەنگەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە یاریگەی یانەی وەرزشیی دهۆک بەڕێوە دەچێت. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک داوای لە سەرجەم دەرچووان کردووە، بۆ مەبەستی ئامادەکاری و ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگەکە ئامادە ببن، هەروەها خێزان و کەسوکاری دەرچووانیشیان بۆ ئامادەبوون بانگهێشت کردووە.

ئامار و زانیارییەکانی دەرچووانی خولی ٣١ کۆی گشتیی دەرچووان:

٣،٠٩٨ دەرچوو.
کۆلێژ و بەشەکان: ٣١ بەش (٩٥ پشکی جیاواز).

سیستەمی خوێندن: ٧٠ کورسیی بەیانیان و ٢٥ کورسیی ئێواران.

بەرزترین ڕێژەی دەرچووان لەسەر ئاستی کۆلێژەکان

• پەروەردەی بنەڕەت: ٥٧١ دەرچوو (بەرزترین ڕێژە)
• پەروەردە / ئاکرێ: ٤٣٠ دەرچوو
•زانستە مرۆڤایەتییەکان: ٣١٦ دەرچوو
ئەندازیاری: ١٧٨ دەرچوو
•پزیشکیی ددان: ١٣٧ دەرچوو
•زانست و زمان: ١٣١ دەرچوو بۆ هەریەکەیان
•کارگێڕی و ئابووری: ١٢٢ دەرچوو
پزیشکیی گشتی: ١١٧ دەرچوو
•ئەندازیاریی کشتوکاڵ: ١١١ دەرچوو
•یاسا و زانستە سیاسییەکان: ٩١ دەرچوو بۆ هەریەکەیان
•پەرستاری: ٨٣ دەرچوو
•دەرمانسازی: ٧٦ دەرچوو
•پەروەردەی بنەڕەت / ئامێدی: ٦٥ دەرچوو
•پزیشکیی ڤێتێرنەری: ٤٩ دەرچوو
•زانستە ڕامیاری و جەماوەرییەکان: ٤٦ دەرچوو
•زانستە تەندروستییەکان: ٤٥ دەرچوو
•پلاندانانی کۆمەڵایەتی: ١٢ دەرچوو



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP