دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: میلیشیاکانی عێراق چەند درۆنێکیان ئاراستەی پێگە گرنگەکانی سعودیە کردووە

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی «الحرة»ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە که لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک درۆن لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی پێگە گرنگەکانی سعودیە کراون و بەرگرییە ئاسمانییەکانیش چوار درۆنیان خستووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی سعودیەوە ئاماژەی بەوە دا که ریاز لە زیاتر لە بۆنەیەکدا بەغدادی لەو هێرشانە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام حکوومەتی عێراق تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ هەنگاوێک بۆ وەستاندنی بەئامانجکردنی سعودیە لە خاکەکەیەوە بگرێتە بەر و الحرةیش ڕایگەیاند که لە هەوڵەکانیدا بۆ وەرگرتنی لێدوانی فەرمی، هیچ وەڵامێکی لە حکوومەتی عێراق دەست نەكەوتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی سعودی، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا لە عێراقەوە هەڵدراون، پێگە هەستیارەکانیان کردووەتە ئامانج.

 ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی گرووپی حوسییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و مەدەنییەکانی سعودیە لە کاتێکدا ریاز پاڵپشتیی هەڵمەتێکی سەربازیی فراوان لە یەمەن دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP