هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە "تیرۆریستییەکەی" سەر کەنیسەیەکی لە پارێزگای کەڕەک لە شانشینی ئوردنی هاشمی کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی.
پەیامی هاوسۆزی و سەرەخۆشی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا که لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، هاوسۆزیی خۆی بۆ گەل و سەرکردایەتیی ئوردن دەربڕیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە که تیرۆر بە هەموو شێوازەکانییەوە، بەتایبەت هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان و هاووڵاتییانی سڤیل، جێگەی قبوڵکردن نییە.
نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە، هەروەها هیواشی خواستووە که ئوردن و گەلەکەی هەمیشە لە ئارامی و سەقامگیریدا بن.