هەرێم نیوز
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی باڵەخانەی پارێزگای هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی شاری هەولێر، لێکەوتەکانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و پرسی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لەبەرچاو گرت.
کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاکە لە کۆبوونەوەدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا، شیکاری بۆ لێکەوتەکانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری هەولێر دەکرێت، بە تایبەتی دۆخی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، قەبارەی زیانە مادی و مرۆییەکان، هاوکات ڕێکارەکانی حکوومەت و دامودەزگە پەیوەندیدارەکان بۆ یارمەتیدان و قەرەبووکردنەوەی بەپەلەی زیانلێکەوتووان تاوتوێ دەکرێن.
بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان"
پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، هەر ئەمڕۆ بەیانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەیدانی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان"ی لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لە ئاکامی شەپۆلی بارانبارین و لافاوەکەی دواییدا زیانی بەرکەوتبوو.