دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

. سەردەمی ناتانیاهۆ کۆتایی هات؛ ئایزنکۆت حکومەتی نوێی ئیسرائیل پێکدەهێنێت

هەرێم نیوز
⠀
سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بە فەرمی ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی بە گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی یاشار سپارد و پارتەکەشی کۆتاییهاتنی سەردەمی ناتانیاهۆی ڕاگەیاند.
⠀

بەپێی بڕیارەکە، ڕۆژی ٨ـی ئەم مانگە ئایزنکۆت بە فەرمی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و ماوەی ٢٨ ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی حکومەت، کە ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ١٤ ڕۆژی دیکەش هەیە.
⠀
ڕاسپاردنی سەرۆکی پارتی یاشار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دوای ئەوە دێت کە پێشتر ٦٧ پەرلەمانتاری هێزە جیاوازەکانی ئیسرائیل پشتیوانیی خۆیان بۆ ناوبراو گەیاندە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.
⠀
لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای ڕاسپاردنی سەرۆکەکەیان، پارتی یاشار ڕایگەیاند کە سەردەمی بنیامین ناتانیاهۆ کۆتایی هاتووە و تەنیا چەند ڕۆژێکی کەمی لە دەسەڵاتدا ماوە، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە بە زووترین کات کابینەی نوێ پێکدەهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP