دواین هەواڵ

جیهان‌

 51 خولەک پێش ئێستا

تاران شاری مووشەکیی نوێ ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی توند دەداتە ئەمریکا و نەیارەکانی و ڕایدەگەیەنێت، شاری مووشەکیی نوێی وڵاتەکەیان پەیامێکی ڕوونە و ئەمجارە هێزەکانی تاران جوگرافیای جەنگ دیاری دەکەن.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی 11ـی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، خەڵکی ئێران تەنانەت لەژێر ئاگری جەنگیشدا لە پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی وڵاتەکەیان سارد نابنەوە و هێزە چەکدارەکانیشیان ئامادەییی تەواویان هەیە.
⠀
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، قالیباف هۆشداریی ئەوەی دا کە دوژمنان هەڵە لە حیساباتەکانیاندا نەکەن و وتی، ئەگەر هەر کارێکی نەخوازراو ئەنجام بدەن ئەوا تاران خێراتر و بە شێوەیەک کە لە سەرووی پێشبینییەکانەوە بێت لە بەرگریکردن لە خۆی سڵ ناکاتەوە.
⠀
ئەم هەڕەشانەی تاران و ڕاگەیاندنی شاری مووشەکی لە کاتێکدان، کە پێشتر پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا باسی لە لەناوبردنی سوپای ئێران کردبوو و هاوکات عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش سەردانێکی نهێنی و بێئەنجامی بۆ تاران ئەنجامدا بە مەبەستی ڕێگریکردن لەو هێرشە سەربازییەی کە دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی لەسەر داوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP