ھەرێم نیوز
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناردنی مووچەی دوو مانگی کۆتاییی ئەمساڵ بە شێوازی ئێستا بەردەوام دەبێت، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ڕێککەوتن دەکرێت و سیستمی ڕادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە بە بەغدا دەگۆڕێت.
بەردەوامیی مووچە و گۆڕانکاری لە سیستمی داهات
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ عەلی زەیدی، جەخت کراوەتەوە کە ناردنی مووچە بۆ ئەم دوو مانگە بە شێوازی ئێستا بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی حکوومەت ئاشکرای کرد، بۆ ساڵی داهاتوو ڕێککەوتنی نوێ دەکرێت و سیستمەکە دەگۆڕێت، بە جۆرێک کە ئیتر بڕی ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتی نادرێتە بەغدا.
خستنەڕووی ناڕەزایەتییەکان لەسەر خەرجیی سیادی
پێشەوا هەورامانی دووپاتی کردەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە وردی پرسی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا خستووەتە بەردەم دەسەڵاتدارانی بەغدا.
گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا، ناڕەزایەتیی توند دەربڕدراوە لەبارەی شێوازی لێبڕینی خەرجییە سیادییەکان، هەروەها پێنەدانی شایستە دارایییەکان و بودجەی پڕۆژەکان و وەبەرهێنان بە هەرێمی کوردستان.