دواین هەواڵ

خیتابی ئیعلامی یەکێتی پێمان دەڵێت هەرکەس هەوکاری چەمچەماڵ بکات پارتییە..

‌بڵێسە ئیسماعیل حەقی

12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەماوەی رابردوو، خیتابە ئیعلامییەکەی یەکێتی هەر ئاڵای کوردستانەوە، تا هەموو هێما نیشتیمانییەکانی دیکەی بەخشی بە پارتی. ئیستا هەر ئەو خیتابە ئیعلامییە، خەریکە پێمانبڵێت هەر کەس هاوکاری چەمچەماڵ بکات پارتییە، یاخود کار بۆ بەرژەوەندیی ئەو دەکات.
ئەگەر یەکێتی خۆی بە خاوەنی ئەو سنوورە و نوێنەری خەڵکەکەی دەزانێت، ئەرکی سەرەکیی خۆیەتی کە خزمەت و هاوکاریی دانیشتووانی بکات. ئەم هەنگاوە لە بنەڕەتدا بۆ خۆیشی باشترە، چونکە پێگەی جەماوەریی بەهێز دەکات و ڕێگە نادات لایەنی ڕکابەری (پارتی) ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە.
خۆ ئەگەر، یەکێتی توانای پێویستی بۆ خزمەتکردنی ناوچەکەی نییە، ئەوا گرتنەبەری سیاسەتێکی میدیایی کە دژایەتیی هەر هەوڵێکی هاوکاریکردن بکات، زیانبەخشە. چونکە لە کۆتاییدا خەڵکی ناوچەکە زەرەرمەندی سەرەکی دەبن و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندیی نێوان یەکێتی و دانیشتووانی سنوورەکە دروست دەکات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP